بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی یه‌كێك له بنكه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگده‌رانی كرد له به‌غدا و كارتی ده‌نگدانی وه‌رگرت و له په‌راوێزی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی ده‌ستوری خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داران قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن.
عه‌بادی وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكردوه.
عه‌بادی داواشی له هاوڵاتیان كرد كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرن و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت: عێراق له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌ی راستی خۆی ده‌ڕوات.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی نرخی نه‌وت بوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كات ده‌بێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.